٦ حوزەیران ٢٠١٩ - ١٩:٠٢
حەکیم: لە بەرامبەر گوشارو بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بێ دەنگەی لێ ناکەین

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: لە بەرامبەر سیاسەتی گوشارو بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی ئێران بێ دەنگەی لێ ناکەین.

(ABNA24.com) «سەیید عەممار حەکیم» ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە خوتبەکانی نوێزی جێژنی ڕەمەزان لە بەغدا ڕایگەیاند:  لە بەرامبەر سیاسەتی  گوشارو بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی گەلی موسڵمان و برامان ئێران بێ لایەن نابین و شەرمەزاری دەکەین.

 ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە عێراق لە بەر جێ و شوێنە ژیۆپۆلۆتیکە شوێن دانەرەکەی لە ناوەڕاستی مشت و مڕەکانی نێوان ئێران و ئەمریکادایە و دەبێ ڕۆڵێکی کارا لە چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچەکە بگێڕێت، وتیشی: شەڕە درێژماوەکان ، گەمارۆی ئابووری ، ھێرش و داگیرکاری، تیرۆریزم و توندئاژۆیی گەڵاڵە بۆ کراو لە سەرئێمە گران کەوتووەو ئەوە نیو سەدەیەک دەبێت کە لەگەڵ شەڕی جۆربەجۆردا دەستەوئێخەین و لە ئێستادا کاتی ئەوە گەییشتووە کە لە دەلاقەی ئەم ئەزمونانەوە بۆ داھاتوو بڕوانین و گردوپەڕی خۆمان ببینین.

..........

300